لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیار لە میکانیزمەکانی خوێندنی ئەمساڵ دەدات

لڤین:

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، دەمانەوێت زووتر لە ساڵانی ڕابردوو خوێندنی ئەمساڵ دەستپێبکەینەوە، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار لە میکانیزمەکانی خوێندن دەدرێت.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٩ی ئابی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندوە، ” کۆبوونەوەیەکمان کردووە سەبارەت بە پلانی دەستپێکی ساڵی خوێندن و ئەوەی کە پێویستە ئامادەسازی پێویستمان کردووە”.

سەبارەت بە میکانیزمەکانی دەستپێکردنەوەی خوێندن، ئاشکرای کردوە،” کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکرێت و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لە میکانیزمەکان دەدرێت”.

هەروەها وتویەتی،” ڕاستە ساڵانی ڕابردوودا لەدوای ناوەڕاستی مانگی 9 خوێندن دەستیپێدەکردەوە، بەڵام ئێمە ئەمساڵ دەمانەوێت زووتر دەستپێبکەین”.

لێدوانەکەی وەزیری پەروەردە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بریکاری وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو، لە ١٤ی مانگی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button