حزبی سۆسیالیست کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕاگەیاند

لڤین:

مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، دوای ٢٠ساڵ هاوکاریکردن لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ بونیادنان و دروستکردنی ووڵاتێکی مۆدێرن سەرئەنجام بزوتنەوەی تاڵیبان توانی لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا تەواوی ئەو ووڵاتە کۆنترۆڵ بکات بەبێ هیچ بەرگرییەک

ڕۆژی ( پێنج شەمە، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ )  کاتژمێر ( ١٠ )ـی سەرلەبەیانی بەسەرپەرشتی  محمدی حاجی محمود کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بڵاو کرایەوە، تێیدا هاتووە،” دەستپێکی کۆبونەوەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد دواتر بەڕێز محمدی حاجی محمود باسی لەبارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد بە تایبەتی ئەو بارودۆخە هەستیارەی کە لە ئێستادا عێراق و هەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت .بەتایبەتی بارودۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان و بەرزبونەوەی نرخی پێداویستیە سەرەتاییەکان کە ئەمەش بارگرانی و کاریگەری لەسەر کۆی ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بەڕوداوو گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان کرد کە دوای 20 ساڵ هاوکاریکردن لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ بونیادنان و دروستکردنی ووڵاتێکی مۆدێرن سەرئەنجام بزوتنەوەی تاڵیبان توانی لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا تەواوی ئەو ووڵاتە کۆنترۆڵ بکات بەبێ هیچ بەرگرییەک کە ئەمەش هاوکێشەیەکی نوێی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە هێنایە ئاراوە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بە ئامادەسازیەکان کرد بۆ هەڵبژاردنی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەڕای بوونی تێبینی لەسەر شێوازو سیستمی هەڵبژاردنەکان و زیادکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن لە سەر ئاستی پارێزگاکان بۆ چەند بازنەیەک، کە ئەمەش بۆ یەکەمین جارە ئەو شێوازە بۆ هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت کە ئەمەش بە زیان بۆ هەرێمی کوردستان و ژمارەی کورسیەکانی کۆتایی دێت”.

هاروەها هاتوە،” لەتەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا بەشداریکردنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا بە لیستی سەربەخۆ لە سەرجەم بازنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو ناوچانەی جێگەی ململانێن بەکارێکی گرنگ وەسفکراو و هاوکات جەخت لەسەر سەرکەوتن و پشتگیریکردنی کاندیدەکانی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان کردەوە لەو هەڵبژاردنەدا ، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی جەختی کردەوە کە گرنگە سەرجەم دەزگاو ئۆرگانەکانی حزب هەموو هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ سەرکەوتن لەو پرۆسەیەدا”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە کاتی بەستنی کۆنگرەی حزب دراوە، تێیدا هاتووە،” لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا باس لە ئامادەسازیەکان کرا بۆ کۆنگرەی حەوتەمی حزب بڕیار درا لە ( ١٥ / ١١ / ٢٠٢١ )کۆنگرە ئەنجام بدرێت بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تەندروستی و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” هەرلەمیانەی کۆبوونەوەکەدا بەگرنگیەوە باس لەزەرورەتی ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕیکخراوەکانی مامۆستایان و خوێندکاران و ئافرەتان و لاوان تاوتوێکرا ، بڕیار درا لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنگرەیان بۆ ئەنجام بدرێت”.

لە کۆتایدا هاتوە،” هاوکات میکانزمی گونجا بۆ چۆنێتی کارکردنی دەزگاو ئۆرگانەکانی حزب تاوتوێ کرا لەپێناو گەشەکردن و پێشخستنیان”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button