ڕوداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانی لێکەوتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەلی عەلی بەگ نزیک کانیماران لە قەزای سۆران کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، ڕایگەیاندووە،” ئێوارەی ئەمڕۆ ( دووشەممە ١٦ ی ئابی ٢٠٢١ ) لە گەلی عەلی بەگ نزیک کانیماران لە قەزای سۆران رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادن لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی (شۆڤرلێت کروز رەنگی رەش و ئۆتۆمبێلی جیلی رەنگی سپی) روویدا”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە،” لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش لە رووداوەکەدا برینداربوون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button