لەژێر تەلارە بەرزەکانەوە کارەساتێک خۆی حەشارداوە

لڤین: عەلی حەمە ساڵح

لێکۆڵینەوەو بەدواداچون

لەژێر تەلارە بەرزەکانەوە کارەساتێک خۆی حەشارداوە

لەگەڵ چەند شارەزایەک سەرقاڵی توێژینەوەین لەسەر “گرفتی ئاو وەک گەورەترین مەترسی لەسەر دانیشتوانی ھەرێم”.

لەبەشێکدا باسی مەترسی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر بیرمان کردوە، کەچۆن کاریگەری لەسەر ئاوی ژێر زەوی ھەولێر دروستکردوە.. لەو نێوەندەش پرۆژەکانی نیشەجێبونی وەبەرھێنانی سەنتەری ئەم مەترسیە گەورەن..

چەند ساڵێکە پرۆژەی تاوەرەکانی نیشتەجێبون و ڤێلاکان، بەخێرایەکی زۆر زیادی کردوە.. ھەندێک پێیوایە سیمایەکی جوانی بەھەولێر بەخشیوە، بەبێ وردبونەوە چ کارەساتێک لە ژێرەوە بەڕێوەیە.

١٤٢ پرۆژەی وەبەرھێنان مۆڵەتیان وەرگرتوە، دەیان پرۆژەی دیکەش بەڕێوەن!

ئەم پرۆژانە گرفتی ئاویان نیە، بەشێکی زۆریان ئاوی بەردەوامیان ھەیە، بەڵام دابینکردنی ئەم ئاوە کارەساتێکی لە پشتە..

ئاوی ژێر زەوی موڵکی گشتیە، ئایا دەکرێت ھەرکەسێک چەند بیری ویست و بەھەر قوڵیەک، بیر لێبدات؟ بێگومان نەخێر!!

خاوەنی ئەم پرۆژانە سەرقاڵی فرۆشتنی ئاوی ژێر زەوین! لەژێر چەتری پارەی خزمەتگوزاری پارەی ئاو لە بەشداربوان وەردەگرن و ھیچ بڕە پارەیەک نادەن بە حکومەت؟

ھەموو ماڵێک لە گەڕەکەکاندا ناچار دەکرێت پێوەری ئاو ببەستێت، بەڵام لە نێو ئەم پرۆژانەدا پێوەری ئاویان نیە!

تاوەکو ئێستا ئاوی پرۆژەکان ڕادەستی دامەزراوەکانی حکومەت نەکراوەو وەبەرھێنەر بۆخۆی بەڕێوەی دەبات و داھات بۆخۆیەتی و خۆی بیر لێدەدات بەو قوڵیەی دەیەوێت!

بەشێک لە پرۆژەکانیش لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی بەنیازی ڕوباری دەستکردو گەورەترین “نافورەن لە عێراق”..

لەتەنیشت وشکە ساڵی، ئەم بیرانە ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ وشکبونی سەدان بیرو کەمبونی ئاوی ژێر زەوی، بەجۆرێک قوڵایی بیر لە سنوری ھەولێر گەشتوەتە نزیکەی ٦٠٠ مەتر !

ئەنجام:

ئەگەر سیستمی دابینکردنی ئاو و پرۆسەی دابەشکردنی بەمشێوە بەردەوام بێت، گرفتی ئاو دەبێتە گەورەترین گرفت لە ھەرێمی کوردستان..

لەبری پشتبەستن بە بیری ئاو، پێویستە سود لە ئاوی سەرزەوی وەربگیرێت لە ڕێگای بەنداوەکانەوە..

پێویستە پرۆژەکانی نیشتەجێبون بە تۆڕی گشتی ئاوەوە ببەسترێنەوەو ھەمان سیستمی گشتیان بەسەردا جێبەجێبکرێت…

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button