پارتی: بە بڕیارەکانتاندا بچننەوە

لڤین:

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆیە داوا لە رەوتی سەدر و سەرجەم لایەنەکانی دیکە دەکەن کەبڕیاری بایکۆتکردنیاداوە، بەبڕیارەکانیاندا بچننەوە و بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن وەکو داخوازییەکی ھاووڵاتیان و پێویستییەکی ھەنوکەیی.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەراگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە،” لە ئەنجامی داواکاری خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی عێراق، بابەتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بە داواکاری زۆرینەی جەماوەر بەلایەنە سیاسییەکانیشەوە، ئەم داواکاریەش لەروانگەی چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە سیاسییانەوە هات کە دووچاری پرۆسەی سیاسی عێراق ھاتبوون، لە ئاکامیشیاندا “کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووی بواری ئابووری و خزمەتگوزاری بەبێ چارەسەر مابوونەوە، سەرچاوەی گرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، “بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە و دۆزینەوەی رێگاچارەی گرفت و کێشەکانی ھاووڵاتیانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی، ھەڵبژاردنی پێشوەختە و دروستکردنی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی بە فاکتەرێکی باش زانرا و، بڕیاڕی لەبارەوە درا. بەڵام ھەندێک لایەن، لە ئاکامی زیادبوونی کێشە و گرفتەکان و لێکدانەوەی ھەندێ لایەنی بەرچاو لە چۆنیەتی دروستبوونی کێشەکان، رایانگەیاند کە بەشداری لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ناکەن. بە رای پارتیمان ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و بەشداری کۆی لایەنە سیاسییەکان دەروازەیەکە بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیھێنانی داواکاری خەڵکی عێراق”.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو،” داوادەکەن لە رەوتی سەدری و ھەر ٢٦ لایەنی دیکەی کە رایانگەیاندووە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەن، لە پێناو بەرژەوەندی ھاووڵاتیانی عێراق بەبڕیارەکەیاندا بچنەوە و بەشداری لە ھەڵبژاردن بکەن وەکو داخوازییەکی ھاووڵاتیان و پێویستییەکی ھەنوکەییش بۆ “خزمەت گەیاندنی زیاتر بە پرۆسەی سیاسی عێراق و حکومڕانیەکی باش و تەندروست”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button