تاڵیبان شاری جەلال ئابادی كۆنترۆڵكرد

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ بەبێ شەڕ شاری جەلال ئابادی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکرا و  بەهۆیەوە ئەو ڕێگایەی ئەفغانستان بە پاكستانەوە دەبەستێتەوە كەوتە دەست چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان.

دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان لە دوینێوە لە نزیکی شارەکەبوون لەلایەن حاکمی شارەکەوە بە بێ هیچ روبەڕبوونەوەیەک شارەکە رادەستی تاڵیبان کرا، بە گوێرەی رێکەوتنەکەش تاڵیبان  ڕێگەیان بە دروستکرندی رێڕەوێکی پارێزراودا کە تیایدا بەرپرسانی حكومەت و هێزە ئەمنییەكان شارەکەیان بەجێهێشت.

بە دەست بەسەراگرتنی جەلال ئاباد لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە كابول-ی پایتەختی وڵاتەکە گەمارۆ دراوە چونەکە دوینێش شاری مەزار شەریف کەوتە دەست چەکدارانی ئەو بزوتنەوەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button