عێراق؛ ملیۆن و نیوێک ڤاکسینی دیکەی بەدەست دەگات

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دیکە دەگاتە عێراق و قەدەعەی هاتووچۆش راناگەیەندرێت.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی، یەک ملیۆن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین دەگاتە عێراق.

هەرچەندە لە دوو رۆژی رابردوودا دەنگۆی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراقدا بڵاو کرایەوە کە دەنگۆکە بە شێوەیەک بوو کە بڕیارەکە تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ڤاکسینیان بەکار نەهێناوە.

بەڵام وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی رەتی کردەوە ئەوان بڕیارێکی وایاندابێت و وتی قەدەغەی هاتووچۆ راناگەیەندرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button