لە تورکیا بەهۆی لافاوەوە تا ئێستا 40 کەس گیانیان لەدەستداوە

لڤین:
بە هۆی لافەوەکانی تورکیاوە تا ئێستا 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکدان.
سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا راگەیاند، بە هۆی لافاوەکان، لە كاستامۆنو 34 کەس و لە سینۆپ شەش کەس گیانیان لەدەستدا، لە بارتنیش کەسیک ونبووە.
ئەوە جگە لەوەی نۆ کەسیش لە ژێر چاودێری پزیشکدان و لە سێ پارێزگاش هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە و دەست کراوە بە لابردنی پاشماوەکانی ناوچەکە زیان پێگەیشتووەکان.