سکاڵا لەسەر موختارەکەی شاری هەولێر تۆمارکرا

لڤین:
ڕێكخراوى په‌یامنێران بۆ ماف‌و گه‌شه‌پێدان ئاشكرایده‌كات، بەهۆی پەلاماردانی ڕۆژنامەنوسانه‌وه، ئه‌مڕۆ سکاڵایان لەسەر موختاری گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر تۆماركردوه.
گۆران دیبه‌گه‌یی، پارێزه‌رى ڕێكخراوى په‌یامنێران بۆ ماف‌و گه‌شه‌پێدان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سكاڵا له‌سه‌ر موختارى گه‌ڕه‌كى باداوا تۆماركرا به‌هۆى هێرشكردنه‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان‌و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن.
ئەو پارێزەرە وتیشی “ده‌بوو داواكاریی گشتى پێش ئه‌وه‌ى سكاڵا تۆماربكرێت بهاتایه ده‌نگ، چونكه به‌ڵگه‌ى وێنه‌و ڤیدیۆ له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌بوو داواكاری گشتیی مافى موختارى لێ وه‌ربگرتایه‌ته‌وه و ئێستاش ته‌وقیف بوایه”.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە موختاری گەرەکەکە دوینێ لە کاتی خۆپیشاندانی خەڵکی بە هۆی نەبوونی ئاو هێرشی کردە سەر دوو پەیامنێر لە کاتێکدا لە پەخشی راستەوخۆدابوون.