قائیمقامی سلێمانی بەڵینێکی بە دانیشتوانی گوندی بێستانسوردا

لڤین:
ژمارەیەک له گه‌نجانی گوندی بێستانسور سه‌ردانی دیوانی قائیمقامیه‌تیان كرد و قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، کێشەی پێدانی کارەبە بەو گوندە بە تەواوی چارەسەر دەکەن.
ژمارەیەک لە گەنجانی گوندی بێستانسور سەردانی قائیمقامیەتی سلێمانیان کرد و لەلایەن ئاوات محەمەد پێشوازیان لێ‌کرا و گفتوگۆ لە بارەی داخوازی و کێشەکانی ئەو گوندە کرا.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به‌ڵێنی پێدان هه‌رچی ده‌كرێت بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی بێستانسور درێغی ناكه‌ن و خۆیان به به‌رپرس له ژیان و سه‌رچاوه‌ی بژێوی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌زانن و كێشه‌ی پێدانی كاره‌باش به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و به‌شێكی داواكارییه‌كانیشیان به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی رێنەدان بە تیمەکانی کارەبا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڕیاریدا ماوەی شەش کاتژمێر پێدانی کارەبا بەو گوندە کەم بکاتەوە.