شێخ جەعفەر جێگری سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاو کردەوە

لڤین:

شێخ جەعفەر، نزا دەكەم لە یەزدان كە ئەم نەخۆشی و ناخۆشیانەی بەرۆكی جیهانی گرتووە لەسەرمان لابەرێ.

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی كۆچیەوە ( ١٤٤٣ ) پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە،” ئەم بۆنەیە لە کاتێکدایە کە جیهانی مرۆڤایەتی لە ڕۆژگارێکی سەختی تەندروستی و ئابووریدایە”.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی و ساڵیادی هیجرەتی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەر موحەمەد (ص) پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ئەم بۆنەیە لە کاتێکدایە کە جیهانی مرۆڤایەتی لە ڕۆژگارێکی سەختی تەندروستی و ئابووریدایە، نزا دەکەم لە یەزدان کە ئەم نەخۆشی و ناخۆشییانەی بەرۆکی جیهانی گرتۆتەوە لەسەرمان لابەرێ و ئێمەش بەیەکەوە هەنگاو بنێین بۆ قۆناغێکی نوێ بەرەو ژیانێکی پێکەوەیی و پڕ لە ئاسوودەیی.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button