ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران بە مەرج ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات سەردانی ئێران بکەن

لڤین:

كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازی گه‌شتكردنن بۆ وڵاتی ئێران، به‌بێ بڕوانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنا رێگه‌یان پێنادرێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.

له‌ڕاگەیەندراوێکدا كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، رایگه‌یاندوە،” ئاگاداری هه‌مو هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ین ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ نیازن له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ گه‌شت و سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكه‌ن، له‌ رۆژی ( چوارشه‌ممه‌ ١١ / ٨ / ٢٠٢١ ) ه‌وه‌ پێویسته‌ بروانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامی نێگه‌تیف ( PCR ) له‌ یه‌كێك له‌ تاقیگه‌كانی باوه‌ر پێكراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌لیان دابێت.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر هاوڵاتی یان گه‌شتیارێك بروانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنای پێ نه‌بێت له‌لایه‌ن كۆنسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر ڤیزای پێنادرێت و ئێران ڕێگایان پێنادات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان توشی گرفت و زه‌حمه‌تی رێگا نه‌بن، داوا ده‌كه‌ین، به‌ بێ هه‌بونی بڕوانامه‌ی پشكنینی كۆرۆنا به‌مه‌به‌ستی چون بۆ وڵاتی ئێران سه‌ردانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران نه‌كه‌ن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button