ته‌ندروستی سلێمانی ڕێنمای نوێی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بەهۆی زیادبوونی توشبوانی کۆرۆنا ژماره‌یه‌ك رێنمایی له‌باره‌ی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە رایگه‌یاندوە،” به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ژماره‌ی توشبوان به‌پێی هه‌فتانه‌ و ڕێژه‌یی توشبون بۆ ( 25٪  )ڕویان له‌ به‌رزبونه‌وه‌ كردوه‌”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” به‌ وته‌ی پزیشكان و پسپۆڕانی چاره‌سه‌ركارانی كۆرۆنا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پابه‌ند نه‌بونی هاوڵاتیان به‌ ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان هۆشیاری ته‌واویان هه‌بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان و به‌ پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی دابنێن له‌كاتی ئاخاوتن و جوڵه‌ و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ڕۆژانه‌یان:

رێنماییه‌كان:

یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و به‌ستنی ده‌مامك.

دوه‌م: ده‌ستشتنی به‌رده‌وام له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ده‌ستت به‌ ئامێر و كه‌ره‌سته‌كان.

سێیه‌م: دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغی و به‌ركه‌وتنی یه‌كتر.

چواره‌م: به‌كارهێنانی (تعقیم) جێڵی پاككه‌ره‌وه‌.

پێنجه‌م: هه‌وڵبده‌ دوری نێوانتان له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر ٢ مه‌تر بێت.

شه‌شه‌م: به‌كارهێنانی ڤاكسین له‌و جۆره‌ی له‌ئیستادا به‌رده‌ستن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button