سەرۆکی ئەنجومەنی فەتوا لە بارەی حەرامکردنی چاندنەوەی قژ روونکردنەوە دەدات

لڤین:
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە بارەی چاندنەوەی قژ روونیکردەوە بەمەرجێک مووەکە مووی خۆی بێت دروستە و هیچ کێشەیەکی نییە.
لە روونکردنەوەیەکدا حەسەن موفتی لە بارەی فەتواکەی ئەنجومەنی فەتوا رایگەیاند: هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری كه پێویست بێت و مرۆڤه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ئه‌سڵی ئه‌و سروشته‌ی كه خودای گه‌وره به شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤی له‌سه‌ر دروست كردووه، به‌نموونه ئه‌سڵ وایه مرۆڤ (لووتی هه‌بێت, چاوی هه‌بێت, گوێچكه‌ی هه‌بێت, قژی هه‌بێت, ددانی هه‌بێت) ئه‌گه‌ر له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراودا یان به هه‌ر هۆكارێكی دیکەی وەک زگماك یه‌كێک له‌م ئه‌ندامانانه‌ی له‌ده‌ست دابوو یان هه‌ر نه‌یبوو یاخود زیاتر لە ئاسایی هه‌بوو ئه‌وا دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدات له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا و بیانگێڕێته‌وه بۆ ئه‌سڵی سروشتی خۆی”.
حەسەن موفتی ئاماژەیە بەوەشکردووە: گەیشتوەتە ئەو دەرئەنجامەی، مادام ئەسڵ وایە مرۆڤ قژی هەبێت کەواتە دروستیشە نەشتەرگەری بۆ چاندنەوەی ئەنجام بدرێت بەمەرجێک لە مووی خۆی بێت هەروەها لە رووی پزیشکیێەوە هیچ زەرەرێکی نەبێت.