هاوپەیمانان هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت لە پێناو دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی یه‌كگرتوو

لڤین:

وەزیری پێشمەرگە، به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان، پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه‌و هه‌نگاوی باشیش چۆته‌ پێشه‌وه‌.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە،ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢١ )، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،” له‌میانی سێ كۆبونه‌وه‌ی جیادا، پێشوازیمانكرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆگه‌دی فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و كۆلۆنێل برۆس، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له‌ كوردستان و کلێمێنس زێمتنەر ، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و مولحه‌قی سه‌ربازی و كۆلۆنێل د. كای فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم و كۆلۆنێل چارلی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر و به‌رپرسی كاروباری سیاسیی كونسلخانه‌ی به‌ریتانیا.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” له‌دیداره‌كاندا، جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌ پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی.

نوسیویشیەتی،” دووپاتمانكرده‌وه‌ به‌هاوكاری هاوپه‌یمانان، پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه‌و هه‌نگاوی باشیش چۆته‌ پێشه‌وه‌.”

ئاشکرایشی کردووە،” هاوپه‌یمانان و نوێنه‌رانیان دڵنیایان كردیینه‌وه‌ له‌وه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێناو دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی یه‌كگرتوو و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه‌.

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەیشداوە،” هەر لەم دیدارانەدا، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە، جەخت لەسەر پتەوکردن و بەرەو پێشەوەچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button