تۆمەتبارێکی بکوژی چالاکوانێکی بەسرە لە هەرێم دەستگیر کرا

لڤین:

دژەتیرۆری کوردستان، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوانێکی بەسرە دەستگیر کرا و ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق کرایەوە.

رۆژی ( هەینی ٢٣ی تەممووز )، لە شاری بەسرە هاووڵاتییەک بەناوی ( علی کریم البهادلی ) کوژرا، کە دەکاتە کوڕی چالاکوان ( فاطمە البهادلی ).

لە راگەیەنراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاندووە،” دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە.”

‏‎‏‎لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی( ( ٢٦ / ٢٧ ) ٧ -٢٠٢١ ) دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوەکەی بریتییە لە ( م ط ع ع) کە خەڵکى بەسرەیە.”

ئاماژە بەوەیشدراوە،” (م) لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی بە تاوانەکەیدا نا کە هەڵساوە بە کوشتنی علي کریم البهادلي.”

‏‎لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر تۆمەتبار (م) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.”

وێنەی تۆمەتبارە دەستگیر کراوەکە

 

وێنەی چالاکوانە کوژراوەکە و دایکە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button