وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی ئاگاداریەکیان ئاراستەی مامۆستایان کرد

لڤین:
وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایانگەیاند، ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بۆ پێدانی ڤاکسین.
بەپێی ڕاگەیەنراوی هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بڕیاردرا بە پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەرجەم سەنتەر و دامودەزگا تەندروستیەكان.
ئەو دوو وەزارەتە رایانگەیاندووە، پێدانی ئەولەویەت بە مامۆستایان بەپێی سیستەمی خۆتۆماركردن لە پۆرتاڵی (KURDVAC) یان پێگەی ئەلیكترۆنی (https://vac.health.digital.gov.krd) دەبێت
وەزارەتەکان روونیان کردووەتەوە “هەموو ڕۆژانی سێشەممە لە هەفتەدا تایبەت بە مامۆستایان دەبێت بەمەرجێك لە كاتی گەڕانەوەی ناویان ناسنامە یان پشتگیری قوتابخانەی لەگەڵدابێت”.