لە نێوان پێشمەرگە و گەریلا گرژی دروست بووە

لڤین:
وەزارەتی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه، میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی بە چەکی قورس هێرشیان کردوەتە سەر گەریلا
فه‌ریق جه‌مال محەمەد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه، ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١ ) لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە،” ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردوه، ئەمە چه‌ندین جاره په‌كه‌كه ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌كات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی كوردستانه، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێكی خاكی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بكات.”
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە،” به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیاوه چه‌ندین گوند چۆڵكراون و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بون.”
لە کۆتایدا سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاندووە،”په‌كه‌كه رێز له خاكی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت، بوه‌ته هۆكارێك بۆ سنور به‌زاندنی سوپای توركیا.”
هاوکات میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردەوە،” ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتینا، بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی هەپەگە”
ئاماژەیان بەوەیشکردووە،” ئەمڕۆ فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بە چڕیی بەسەر ناوچەی ( چارچڵی ) سەر بە هەرێمی ( مەتین )، سوڕاونەتەوە.”
هەروەها هاتووە،”لەگەڵ جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان، پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتین، بەچەکی قورسەوە بەرەو ناوچەکانی گەریلا چون و هیرشیان کردوە، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژانەدا، ئاگر لە ناوچەکە کەوتوەتەوە و هێشتاش بەردەوامە.”
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئەوەیشیان خستووەتە ڕوو،” گەریلا بۆ ئەوەی ئاڵۆزییەکان زیاتر نەبن، وەڵامی هێرشەکەیان نەداوەتەوە، بەڵام جموجوڵی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی لە ناوچەکە بەردەوامە، هەروەها فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیش بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21