پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکەى گەڕەکی سەدر دەستگیرکران

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی ئەو توڕەی ڕاگەیاند کە ڕۆژی عەرەفە لە گەڕەکی سەدر لە بەغدا تەقینەوەیەکیان لە بازاڕێکی گشتی ئەنجام دا.

ئێوارەی ڕۆژی ( دووشەممە، ١٩ی تەمووزی ٢٠٢١ ) تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بازاڕێکی قەرەباڵغی گەڕەکی سەدری شاری بەغدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا بووەهۆی گیانی لەدەستدانی ( ٣٥ ) کەس و برینداربوونی ( ٦٠ ) کەسی تر.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ڕاستەوخۆ پاش ڕوداوەکە فەرمانی دا بە ڕاگرتنی فەرماندەی پۆلیسی ناوچەکە و ڕەوانەی لێکۆڵینەوە کرا و داوای کرد لێکۆڵینەوەی وردی کرد.

ئەمڕۆ ( شەممە، ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١ ) مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا بە هەر سێ زمانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی نوسیویەتی،” فرمێسك و ژانە دڵی خێزانی شەهیدانی شارۆچكەی سەدر رێنیشاندەرمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆڕە تیرۆریستییە ترسنۆكانەی كە پلانداڕێژەر و جێبەجێكەری هێرشە تیرۆریستییەكەی “بازاڕی الوحیلات” بوون. سەرجەمیان ڕووبەڕووی دادگا و گەل دەكرێنەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو دەستدرێژیكەرێكی تاوانبار.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button