ئەفراسیاب مو‌سا: ژمارەیەکی زۆری ڤایرۆ‌سی کۆرۆنای دێلتا لە دهۆک تۆمارکراوە

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ره‌وشی کۆرۆنا مه‌ترسیداره له پارێزگای دهۆک و جۆری دێلتاش لە شارەکە ژمارەیەکی زۆری لێ تۆمارکراوە.
ئەفراسیاب مو‌سا، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند “ره‌وشی کۆرۆنا مه‌ترسیداره له پارێزگای دهۆک، پێشووتر شه‌پۆلی دووه‌م پێش مانگ و نیوێک ته‌واو بوو به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆله زووتر هات و زۆر به‌خێرایی نه‌خۆشه‌کان زیاتر بوون له‌ماوەی 10 ڕۆژ بۆ دوو هه‌فته ژماره‌کان زۆر به‌رزبوونه‌وه که گه‌یشتۆته 560 حاڵه‌ت له‌ڕۆژێکدا.”
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک دەشڵێت “له پارێزگای دهۆکیش ئه‌م جۆره نوێیه‌ی کۆرۆنا هه‌یه و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌مجۆره نوێیه (ڤایرۆ‌سی دێلتا) ده‌ستنیشان کراوه له دهۆک، بەڵام به‌وردی ژماره‌که‌م لانییه که چه‌ند حاڵه‌تی کۆرۆنای دێلتایه.”
ئاماژە بەوەش دەکات کە جۆری دێلتا له‌هه‌موو جۆره‌کانی تر زیاتر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌کات، هۆکارێکی دیکەی زوو بڵاوبونەوەشی پابەندنەبوونە بە رێنماییەکانەوە.
هۆشداری دەدات دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکان دەڵێت” ئه‌گه‌ر دۆخەکە بەمجۆرە بێت له‌وانه‌یه له نه‌خۆشخانه‌کان جێگه نه‌مێنێت، ئێستا ژماره‌ی مردن به‌و شێوه‌یه نییه که بڵێین له پێشتر زیاتره، به‌ڵام نازانیین له‌وانه‌یه له دوای دوو هه‌فته‌ی تر یان سێ هه‌فته‌ی تر ژماره‌ی مردن به‌رزتر بێت.”
ئەفراسیاب مو‌سا وتیشی “ڕێوشوێنەکان هه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی پێشووتره که خه‌ڵک قه‌ڕه‌باڵغی دروست نه‌که‌ن و ماسک ببه‌ستن، بڕواش ناکه‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی – جزئیش هه‌بێت.”