کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێنەوە

لڤین:
کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەسترێتەوە و وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایشگەیاند، عێراق بڕە کارەبایەکی لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم راشیگەیاند: پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا کارکردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی ھێڵی 400 KV تورکیا – عێراق بەردەوامە کە بە هۆیەوە توڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەستڕینەوە.
وەزارەتەکە روونیکردەوە، عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت. پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێت.