قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاریەکانی لیژنەی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند

لڤین:

قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، لە رۆژانی جەژندا کوشتارگەکان کراوە دەبن و تیمەکانی تەندروستی چاودێری و پشکنین بۆ ئاژەڵەکان ده‌كه‌ن.

لیژنەی ئەمنی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەشێک لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی دوای کۆبونەوەیان  بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی قوربان دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا قائیمقامی سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی ئاشکرا کرد.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی  رایگەیاند: بۆ پاراستنی هاوڵاتیان، لیژنەی ئەمنی و فریاگوزاری و تەندروستی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک گۆڕستانەکانی سلێمانی و شوێنە گشتیەکان و سەیرانگاکان بڵاودەبنەوە و لەرۆژانی جەژن و دوای جەژنیش، بەو هیوایەی روداوەکان کەم بکرێتەوە.

قائیمقامی سلێمانی وتیشی:  لە هەموو شوێنەکانی ئاژەڵفرۆشی تیمەکانی تەندروستی ئامادەدەبن تا بەشێوەیەکی تەندروست قوربانیكردنه‌كان بەڕێوەبچێت، هەموو لایەک ئەبێت هاوکار بین بۆجێبەجێکردنی سەرجەم رێکارەکان.

هەر لە کۆنگرەکەدا ئەوەش راگەیەندرا کوشتارگەکان کراوە دەبن لە رۆژانی جەژندا و پزیشکانی ڤێتنەری لەو کوشتارگانە ئامادە دەبن بۆ پشکنینی ئاژەڵەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button