رووناککەرەوە بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا دادەنرێت

لڤین:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە بەمەبەستی پاراستنیان لە ھەر ھەوڵێکی تێکدەرانە، رووناککەرەوە بۆ تاوەرەکانی ھێڵی گواستنەوەی 132KV مەخموور دانرا.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە تاوەرەکان، کارەبا لە وێستگەی باشووری ھەولێر بۆ وێستگەی مۆبایلی قەرەچۆغ لە مەخموور دەگوازنەوە.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە رۆژی دووی ئەم مانگە، دوو تاوەری ھێڵەکە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقێندرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button