ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، هاوڵاتیان و سەردانیکەرانی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر لە دواخستنی تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی ئاگادار دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئاگاداریینامەیەکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: “سەرجەم هاوڵاتیان و سەردانیکەرانی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداردەکەینەوە بەتایبەتی ئەوانەی کەسەرەی تاقیکردنەوەکانیان نۆدانرابوو لە ڕۆژانی 18و19 ئەم مانگە، بەهۆی ئەوەی ئەو دوو ڕۆژە کرایە پشووی فەرمی، بۆقەرەبووی سەرەکانیان دەتوانن لەدوای جەژن بەپێی ئەو خشتەیەی خوارەوە سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن و تاقیکردنەوەکانیان بکەن”

هەر لە ئاگاداریینامەکەدا هاتووە “هەر کەسێک لە بەرواری دیاریکراوی خۆی نەیەت ، لەسوتانی سەرەکەی خۆی بەرپرسیار دەبێت”.

ڕۆژ و کاتەکانی قەرەبوو

1/ ئەوکەسانەی کە لەو دوو ڕۆژی 18و19 کاتی تاقیکردنەوەیان بۆدیاریکرابوو لە کاتژمێر 8تاکو9 دەبێت لەڕۆژی 7/25 سەردان بکەن

2/ ئەوکەسانەی کاتی تاقیکردنەوەیان لەکاتژمێر 9تاکو10 بۆدانرابوو، دەبێت لەڕۆژی7/26 سەردان بکەن

3/ ئەوکەسانەی کاتی تاقیکردنەوەیان لە 10تاکو11بۆدانرابوو، لەڕۆژی 7/27 سەردان بکەن

4/ ئەو کەسانەی کە11تاکو12بۆدانرابوو، دەبێت لەڕۆژی 7/28 سەردان بکەن

5/ ئەو کەسانەی کە لە 12 تاکو 1ی پاش نیوەڕۆیان بۆدانرابوو، دەبێت لە ڕۆژی 7/29 سەردان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button