لەم ساڵدا نزیکەی سێ هەزار کەس لە هەریم خانەنشینکراون

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، تا ئەم مانگە نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەر لە هەریمی کوردستان خانەنشینکراون و گۆڕانکاری بەسەر شێوازی خانەنشینکردندا هاتووە.

حازم گۆران بە کەناڵی کوردساتی راگەیاند، ساڵانی رابردوو بەپێی ئاماری ساڵی 1957 فەرمانبەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە 1ی تەمموزدا خانەنشین دەبوون، بەڵام ئەمساڵ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و لە مانگی یەک دەستیپێکردوە و لە دایکبوانی ساڵی 1958 خانەنشین دەبن.

ئەو روونیکردەوە تا مانگی تەمموز نزیکەی سێ ھەزار فەرمانبەر خانەنشین کراون و بەوەش کۆی ژمارەی خانەنشینان بە گوێرەی سیستەمی بایۆمەتری موچە 242 هەزار خانەنشین لە ھەرێم تۆمار کراوە.

وتیشی، گۆڕانکاری بەسەر ئەو پاداشتەشدا ھاتووە لە کۆتایی راژەی فەرمانبەری دەدرێت بە خانەنشینان، ساڵانی رابردوو پاداشتەکە بە چوار گوژمە دەدرا بە خانەنشینان، بەڵام لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە ئەوانەی خانەنشین دەبن، پاداشتەکە بەیەک جار وەردەگرن و بە پێی موچەی بنەڕەتی.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button