ئەمڕۆ پێنج چالاكوانی دیكەی بادینان دادگایی دەكرێن

لڤین:
ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی هەریەك لە (جەمال خەلیل مەجید، عامر خالید عەگید، سلێمان كەمال سلێمان، فرسەت ئەحمەد سەعید، سلێمان موسا ئەحمەد) بەڕێوە دەچێت.
ئەوەش دووەم گروپی دەستگیرکراوانی بادینانە کە دادگایی دەکرێن پێشتریش جگەبە گروپ هەریەکە لە (شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم ، هاریوان عیسا، و گوهدار زێباری و شڤان سەعید)بە شێوەی گروپ سزادران و دواتریش هەریەکە لە ئومێد بەرۆشکی و قارەمان شوکری سزادران.
بەپێی راگەیەنراوی كەسوكارەكەیان ئەو چالاکوانانە به تۆمەتی (بەکرێگیراوی بۆ ئەمریكا و بریتانیا ومستەفا كازمی و بەرهەم سالح و تێکدانی ئاسایشی گشتی) دادگایی دەكرێن.
بڕیارە ڕۆژی 12-7-2021یش یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (مەسعود شنگالی ، كارگەر عەباس عەلی، شیروان ئەمین و بەندەوار ئەیوب) بەڕێوەبچێت.
دوای ئەوەش لە رۆژی 29-7-2021 هەریەك لە ئومێد بەرۆشكی و مامۆستا بەدەل بەرواری جارێکی دیکە دادگایی دەکرێنەوە لە کاتێکدا ئومێد پێشتریش سزای ساڵێک زییندانی بەسەردا سەپێندراوە.