پێنج کەس بەهۆی بازرگانیکردن بە چەند کتێبێکی مێژووی دەستگیرکران

لڤین:
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە کەلوپەلی مێژوویی راگەیاند و دەستیان بەسەر دوو پەرتوکی کۆنی بەنرخدا گرتووە کە مێژووەکەیان بۆ، هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و نرخیان دەیان هەزار دۆلارە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، باندێکی پێنج کەسی بە ناوەکانی بەناوەکانی ( ٲ ٲ ٲ ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٧٧ دیالە عەرەب، ( ھ ڕ ڕ ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ سلێمانی ، ( ڕ ڕ م ) لەدایک بوی ساڵی ١٩٦٥ سلێمانی ، ( ک ف م ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ هەولێر ، ( ٲ ک ع ) لەدایکبوی ساڵی ١٩٨١ سلێمانی، دەسگیر بکرێ بە تۆمەتی دزینی کەلووپەلی مێژوویی.
ئاسایشی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، مێژووی پەرتووکەکان بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە کە نرخەکەیان دەیان هەزار دۆلارە، پەرتووکەکان ئایینین و یەکێکیان تەوراتە و ئەوی دیکەیان ئینجیلە کە لەسەر پێست و بە ئاوی زێڕین نووسراوە.