زۆربەی گەڕەکەکانی ھەولێر بێ ئاو دەبن

لڤین:
بەهۆی شکاندنی بۆریەوە لە گەرەکەکانی شاری هەولێربۆ ماوەی دوو ڕۆژ کێشەی بێ ئاوی بۆ هاوڵاتیان دروست دەبێت.
بۆری سەرەکی دابینکردنی ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی شاری ھەولێرشکاوە و بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ ٣٥٪ گەرەکەکانی ھەولێر بێ ئاو دەبن هاوڵاتیان نیگەرانی ئەو دۆخەن.
بەڕێوەبەڕی ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، چاکردنەوەی بۆرییەکان دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا زۆربەی گەڕەکەکانی سارەکە بێ ئاو دەبن.