پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن

لڤین:
كەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئاشكرای دەكات، لە هەندێک ناوچە دەگاتە نزیكەی 50 پلەی سیلیسزی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بە هۆی زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ساڵانە لە ئەمڕۆوە شەممە پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبنەوە بە بەراورد لە گەڵ پلەكانی ڕۆژانی پێشوو.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیگەیاندووە، لە ڕۆژانی دوو شەممە تا پێنج شەممە پێشبینی دەكرێ بەرزترین پلەی گەرما تۆمار بكرێ لەم مانگەدا، كە لە نێوان (44-49) پلەی سیلیزی بێت ئەوەش لە سەنتەری شارەكان و ناوچەكانی گەرمیان دەبێت.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، بەرزترین پلەی گەرما ٤٤ پلە و سبەینێش بە هەمان شێوە دەبێت.
لە سلیمانی ئەمرۆ بەرزترین پلەی گەرما ٤٣ پلە دەبێت و سبەینێش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
لە شاری دهۆک ئەمڕۆ 42 پلە تۆمار دەکرێت و سبەینێ دەبێتە 43 پلە
لە شاری کەرکوک، بەرزترین پلەی گەرما لەمڕۆدا 45 پلە دەبێت و سبەینێ دەبێتە 46 پلە
لە شاری هەڵكەبجەش ئەمرۆ و سبەینێ 44 پلە دەبێت