قارەمان شوکری بە نهێنی حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە

لڤین:
کەسوکاری قارەمان شوکری یەکێک لە دەستگیرکراوانی بادینان رایان گەیاند کە کوڕەکەیان لەلایەن دادگاوە بە بێ بونی پارێزەر بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ستانبدەر، کەسوکاری قارەمان شوکری رایانگەیاندووە “ئەمڕۆ لە زیندان چاویان بە قارەمان کەوتووە، قارەمان بەبێ ئەوەی پارێزەری ئامادەبێت، بەنهێنی بە حەوت ساڵ زیندانی سزاداراوە”.
قارەمان کوری شوکری رێکانی هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بوو لە شێلادزێ، دوو ساڵ پێش ئێستا لە رووداوێکی ئاڵۆزدا گیانی لەدەستدا و دواتر هێزە ئەمنیەکان رایانگەیاند کە ئاژەڵ هێرشی کردووەتە سەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
قارەمان شوکری یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان و لەکاتی دەستگیرکراندیدا ماڵەکەی و دوکانەکەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکندرا و کۆمپیوتەرەکەشیان دەستبەسەردا گرت.