لەسەر سکاڵاى چەند کچە یاریزانێک بە تۆمەتی دەستدرێژی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت

لڤین:

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە لەلایەن چەند کچە یاریزانێکەوە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سکاڵاى لەسەر تۆمارکرابوو

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی-‌‌ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،” پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن چەند کچە یاریزانێکەوە لەسەر تۆمەتبارێک و دوای لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر ، هێزەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن”.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە،” لەئێستادا تۆمەتبار ( س، ح، ر) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 396 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button