عەلی حەمەساڵح:

ڕێککەوتنی یاسای بودجەی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەران نەبوو

لڤین:

عەلی ئەمەساڵح ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بەیاننامەیەکی لەبارەی نەھاتنی٢٠٠ پارەکەی بەغداو لێبڕینی موچەوە بڵاو کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە،” لەسەرەتای یاسای بودجەوە، وتمان: بەپێی ئەم یاسایەی بەڕێککەوتن دەرچوێندرا، ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نایەت.. وتیان وا نیە… دەرکەوت وایە”.

دەقی بەیاننامەکە:

بەیاننامە
لەبارەی نەھاتنی٢٠٠ پارەکەی بەغداو لێبڕینی موچە

حوکمڕانی باش ئەوەیە ڕاستی وەک خۆی باس دەکات و میللەت ناکاتە قوربانی بەرژەوەندی حیزبی.

لەسەرەتای یاسای بودجەوە، وتمان: بەپێی ئەم یاسایەی بەڕێککەوتن دەرچوێندرا، ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نایەت.. وتیان وا نیە… دەرکەوت وایە..

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەبێ بوونی بنەمایەکی ڕوون، ھەڵمەتێک ڕێکخرا، چەند کەسێک خۆیان کردە خاوەنی ھاتنی ٢٠٠ ملیار دینار لە بەغدا..

بەدڵنیای ھیچ بڕیارێک بۆ ھاتنی ٢٠٠ ملیارە بوونی نیەو دەبێت ئەو بەرپرسانەی ئەم مژدەیان بەخەڵکدا، ئێستا چ دەڵێن..

بەشێکی ھۆکاری نەھاتنی ئەم پارە موزایەدە بوو، بەشە سەرەکیەکەش نەبونی پشتیوانی یاسایی، بوو چۆن..

یەک: بەپێی یاسای بودجە دەبێت ھەرێمی کوردستان نیوەی داھاتی ناوخۆو پارەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی ڕۆژانەو قەرزی بانکی ناوەندی و بانکی بازرگانی عێراق بداتەوە، ئەم بڕەیەی دەبێت ھەرێم بیداتە بەغدا زیاترە لەو ڕێژەیەی عێراق دەینێرێت!!! ئەمەش ھەڵەیەک بوو بەسەر وەفدی ھەرێم تێپەڕی لەکاتی ڕێککەوتن لەسەر بودجە..

دوو: کازمی دەیویست لە دەرەوەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە، وەک سولفەیەک یان بڕێکی جێگیر بینێرێت! بەھۆی موزایەدەی حیزبی و شەخسی لێرەو جوڵاندنی چەندین لایەن لە بەغدا کازمی پاشەکشەی کردوە..

سێ: تاوەکو ئێستا لایەنی کوردی لە کاریگەری دەسەڵاتی وەزیری دارایی تێنەگەشتوە، ئەو ئێستا دەڵێ: من یاسای بودجە جێبەجێدەکەم و یاسای بودجەش ھێزی یاسایی زیاترە لە بڕیاری ئەنجومەن..

چارەسەر:

ئەستەمە ھیچ بڕە پارەیەک لە عێراقەوە بێت..

ڕێگای دروست

١-پێداچونەوە بە داھات و خەرجی نەوت کە ئێستا لە بەرمیلێک ٢٢ دۆلاری بۆ خەزێنەی دارایی دەمێنێتەوە.

٢- پێداچونەوە بە کۆی دۆسیەی خاڵە سنوریەکان

٣- وەرگرتنت باج لە ئەو گەورە باجدەرانە کە تائێستا باج نادەن..

٤- جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بڕینی موچەی ناشایستە

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button