دوو برا بەهۆی تەقینەوە بۆمبەوە گیان لەدەست دەدەن

لڤین:

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە ناحیەی ئامرلی شارۆچكەی خورماتوو، دوو برا كوژران.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی ئامرلی راگەیاندووە، ئەو دوو هاووڵاتییە بران بە ناوەكانی محەمەد تەها مەحمود تەها،كاتژمێر 8ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پاش رۆیشتنی دوو هاووڵاتی بۆ گوندی دراویش بەمەبەستی راوە ماسی، لە رووباری زەرگە سەر ئەنجام بۆمبێكی چێنراوی سەردەمی چەكدارانی داعش تەقیوەتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو برایە عەرەبی سوننەن و دانیشتووی گوندی دەراویشی سەربە ناحیەی ئامرلین و لە كاتژمێر 9:20 دەقیقە تەرمەكانیان گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button