سەرۆکی حکومەت لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆبوەوە

لڤین:

مستەفا غالب موخیف   پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبوەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کرد و نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاوکاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی بانکی و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و خراپ بەکارهێنانی پارە بۆ کاری نایاسایی و پشتیوانیکردنی تیرۆر.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە کە بانکی ناوەندی، مامەڵە لە گەڵ لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق دەکات کە بنکەکەی لە هەولێرە، وەک لایەنی فەرمی پەیوەندیدار و تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی کاروباری بانکی لە هەرێم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم وێڕای پشاندانی ئامادەیی بۆ هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەک لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق، دوپاتیشی کردەوە کە ڕێکخستنەوەی سیستەمی بانکی، دەکرێت ببێتە بنەمایەکی گرنک و بەهێز بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدانی پڕۆسەی وەبەرهێنان و بەدەستهینانی متمانەی بانک و دامودەزگا داراییە نێودەوڵەتییەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button