لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لڤین:

لەهەولێر هاوڵاتییەکی بەساڵاچوو بەڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدا و شۆفێرەکەش برینداربوو.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەروداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای هەولێر پیرمام سەرنشینێکی بەساڵاچوو گیانی لەدەستدا و شۆفێرێکیش برینداربوو لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رووداوەکەدا کەسێکی بەساڵآچوو گیانی لەدەستدا و کەسیکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

رووداوەکە کاتژمێر 6:30 بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر- پیرمام، لەنزیک بارەگای هاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە، لەسایدی چوون بەرەو هەولێر بووە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button