پەرلەمانتارێک موچەی ئەم مانگەی بەخشییە نەخۆشخانەی هیوا

لڤین:
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا موچەی ئەم مانگەی ببەخشێتە نەخۆشخانەی هیوا و داواشی لە سی وەزیر و سێ پەرلەمانتار کردووە ئەوانیش وەک ئەو بکەن.
هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی سەوز بڵاویکردەوە: ئێستا نەخۆشخانەی هیوا، تاكە هیوای نەخۆشانی شێرپەنجەیە، لانەو ئومێدی نائومێد و هەژارانە.
ئەوەشی وتووە: وەك پەرلەمانتاراێك سەرەڕای پشتیوانی مەعنەوی ئەوەندەی بەشێوەی پراكتیكی لەدەستم بێت، موچەی ئەم مانگەم دەبەخشمە نەخۆشخانەی هیوا.
ئەو هەریەکە بێگەرد تاڵەبانی، سامان بەرزنجی، عەبدوڵا حاجی مەحمود کە وەزیرن لەگەڵ هەریەکە لە عەلی حەمەساڵح، كازم فاروق، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتارانی کردووە ۆ ئەوەی بەشداری بکەن موجەکانیان ببەخسن و وارێکانیان بانگهێشت بکەن بۆ بەخشینی موچەکانیان.
ئەو پەرەمانتارە داواشی لە سەرمایەداران و خێرخوازان کردووە هاوكاریەكانیان ببەخشنە ئەو نەخۆشخانەیەی كە هیوایەكە بۆ ئەوانەی بێهیوا دەبن.