دوو پێشنیار بۆ چارەسەرى کێشەی ئاوی خواردنەوەی چەمچەماڵ دەکرێت

لڤین:

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى قایمقامیەتى چەمچەماڵ، بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی قەزاکە، وەزارەتى شارەوانى حکومەتى هەرێم، بە نوسراوی ژمارە ( ٤٦٠٩ ) کە لە ڕێکەوتی ( ٢٤ / ٥ / ٢٠٢١ ) دوو پێشنیازى خستوەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە،” یەکێک لە پێشنیازەکان تایبەتە بە تەرخانکردنی زیاتر لە حەوت ملیۆن و 681 هەزار دۆلار بۆ هەڵکەندنی ژمارەیەک بیری ئیتیوازی لە ناوچەی کانی شەیتان و بەستنەوەی بەهێڵی ئاوی چەمچەماڵەوە”.

هەروەها هاتووە،” پێشنیازى دووەمیش جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵە وەک چارەسەری بنەڕەتی کێشەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button