لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی شەش گەنج دەستگیرکران

لڤین:

پۆلیسی گەرمیان لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک، شەش گەنج لە کەلار دەستگیردەکات

پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەدا،” دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدۆیەک لە تیک تۆک کە تێیدا چەن گەنجێک لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بە گەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن، دوای سکاڵای گەنجەکە پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا کە سوکایەتیان بە سکاڵاکار کردووە”.


هەروەها لە ڕاگەیەندراەەکەدا هاتووە،” لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر هەر شەشیان بە پێی مادەی ٢ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بەندکراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button