دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی پرۆژەکانەوە بڕیارێكی نوێی دەرکرد

لڤین:

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە،” بڕیارێكی نوێیان وەكو دەستەی وەبەرهێنان دەركردووە بۆ ئەوانەی پڕۆژە وەردەگرن و پێویستە لە ماوەی یاسایی خۆیان كە بۆیان دیاری كراوە، جا ساڵێك بێت یاخود دوو ساڵ یان زیاتر، پڕۆژەكە تەواو بكەن و ناكرێت ماوەكەی بەسەردا بچێت”.

وتیشیەتی،” ئەوەی پڕۆژەكان لە ماوەی دیاریكراودا تەواو نەكات، سزای قورسی ماددی دەدرێت، بۆیە ئەمە وا دەكات كە ناچار بن پڕۆژەكان لە ماوەی خۆیدا جێبەجێ بكەن، چونكە سزاكە بە جۆرێك قورسە، هی ئەوەیە هەڵوەستەی لەسەر بكەن”.

سەبارەت بە جۆری پرۆژەکان،ناوبراو ئاشکرای کردووە،” پڕۆژەكە مەرج نییە لە سێكتەرێكی دیاریكراو بێت، هەر جۆرە پڕۆژەیەك بێت، جا كارگە بێت یاخود هەر پڕۆژەیەكی دیكە، پێویستە لە كاتی خۆیدا تەواوی بكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button