نویترین زانیاری لەبارەی مووچەی ئەم مانگەوە

لڤین:

ئاوات جەناب وەزیری دارایی هەرێم، ئەمڕۆ ( دووشەممە،١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردوو لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستاندا كۆبویەوە و پێی لێدوانی هەندێ پەرلەمانتار وەزیری دارای رایگەیاندووە،” وەزارەت لە هەموو ٢٥ی مانگێكدا بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران”.

سەبارەت بە ڕێژەی لێبڕینی مووچەیش، وەزیر ئاشکرای کردووە کە،” بۆ ئەم مانگەیش بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو لیبڕین بەردەوام دەبێت”.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەندامانی پەرلەمان سەبارەت بە لابردنى لێبڕینی موچە ئاوات شێخ جەناب وتویەتى، “بڕیاری لێبڕینی مووچە بڕیاری من نییە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و هەر ئەویش دەتوانێ لایبەرێت، بۆیە دۆخەکە وەکخۆی بەردەوام دەبێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، موچەی ئەم مانگی فەرمانبەران سەرەڕای لێبڕینی ( ٢١%  ) نزیكەی دە رۆژ دابەشكردنی دواكەوت، وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند هۆکارێکی هونەری بووە و دووبارە نابێتەوە.

عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارای بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە،” ئەوەی ئێمە لە كۆبوونەوەكەدا تێیگەیشتین، ئەوەیە كە تا ئەو كاتەی چاكسازیی ڕاستەقینە و ڕیشەیی لە سەرچاوەكانی داهاتدا نەكرێت، دۆخی ئابووری و دارایی هەرێم وەكو خۆی دەەمێنێتەوە و مووچە هەر هەواڵی بەپەلە دەبێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button