ئەنجومەنی وەزیران دەوامی نۆرە هەڵدەوەشێنێتەوە

لڤین:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری هەڵوەشانەوەی دەوامی نۆرە (تناوب)ی فەرمانگەکان ده‌رده‌كات.
ئومێد سه‌باح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، نوسراوێکی له‌رۆژی 13 ئەم مانگە دەرکردووە و رایده‌گه‌ێنێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان، کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ نەهێشتنی دەوامی بە نۆرە (تناوب)ی فەرمانبەران و پابەندکردنییان به ده‌وامی رۆژانە بە کاتەکانی دەوامی فەرمی.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر بەرامبەر فەرمانبەری سەرپێچیکار بەپێی یاسای رێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 14ی ساڵی 1991ی هەموارکراو.