جەمیل بایک: با پارتی بەڵێن بدات سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی تورکیا نەکات

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە، داوا لە پارتی دەکات سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی تورکیا نەکات و بەرگریی سەربازیی لە تورکیا نەکات.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆماجڤاکێن کوردستان – کەجەکە، لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفیزیۆنی (ستێرک)دا، کە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوببێتەوە، داوا لە پارتی دەکات، بەڵێن بدات “سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی تورکیا نەکات و بەرگریی سەربازیی لە تورکیا نەکات و خزمەتی سیاسەتی قڕکرن نەکات، ئەگەر ئەو بەڵێنە بدات، کێشەکانی دیکە ئاسان چارەسەر دەبن”.

بایک جەختیش دەکاتەوە کە “لەسەر ناوی بزووتنەوەکەمان بەڵێن بە گەلی کورد و گەلانی جیهان دەدەم، ئێمە پێگەی باشوور و پێشمەرگەشمان قبوڵە و هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیاندا نییە”.

هاوسەرۆکی کەجەکە، دەشڵێت: “کەس ناتوانێت بڵێت بەرخۆدان مەکەن و تێمەکۆشن، ئەم بزووتنەوەیە لەدژی ڕادەستبوون و خیانەت سەری هەڵداوە، هەتا کۆتاییش لەدژی ئەوە تێدەکۆشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button