هۆشیار عەبدوڵا: ئەوانەی دەڵێن هەرێم بەهانەی بەغدای بڕیوە قسەیەکی دروست ناکەن

لڤین:

هۆشیار عەبدوڵا، ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی بە نەوت خۆیان بەسەر هەرێمدا سەپاندوە ئامادەنین لە چوارچێوەی دەستوریشدا رێککەوتن لەسەر نەوت بکەن و خەریکی درێژەدانن بەهەمان ئەو یاریەی کە لە ساڵی ۲٠۱٥ ەوە خەریکین، دەشڵێت: ئەوانەی دەڵێن هەرێم بەهانەی بەغدای بڕیوە قسەیەکی دروست ناکەن.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، لە فەیسبوکی خۆی نوسینێکی بڵاو کردوەتەوە و تێیدا نوسیویەتی: “وەفدی هەرێم لە گفتوگۆکانیاندا پێش پەسەندکردنی یاسای موازەنە هەموو ساڵێک لە ۲٠۱٥ ەوە، وتویانە نەوت ئەدەین و دوای پەسەندکردنی یاساکە نەیانداوە، ئەمساڵیش هەمان نیەتیان هەیە”.

دەقی نوسینەکەی هۆشیار عەبدوڵا:

ئایا هەرێم بە فیعلی ئامادەیە بەشێکی نەوت یان داهاتەکەی ڕادەست بکا؟!

وەفدی هەرێم لە گفتوگۆکانیاندا پێش پەسەندکردنی یاسای موازەنە هەموو ساڵێک لە ۲٠۱٥ ەوە، وتویانە نەوت ئەدەین و دوای پەسەندکردنی یاساکە نەیانداوە، ئەمساڵیش هەمان نیەتیان هەیە، ئەوانەی دەڵێن هەرێم بەهانەی بەغدای بڕیوە قسەیەکی دروست ناکەن.

عێراقیش ئێستا وەک ساڵانی نێوان ۲٠۱٥ بۆ ۲٠۱۹ نەماوە و بەهانەی نوێی سیاسی هەن بە تایبەت بە هۆی نزیکی هەڵبژاردنەکان و بەرزبونەوەی گوتاری شەعبەوی مەزهەبی تائیفی هاوشێوەی هەمان گوتاری شەعبەوی قەومی ئێرە، ڕون و ئاشکرا لە دانیشتنەکاندا بە وەفدی هەرێم و ئێمەش دەڵێن ساڵی ۲٠۱۹ ش وەک ئێستا وەعدتان دا نەوت رادەست دەکەین و نەتانکرد، بۆ زانیاریتان بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم نایشارنەوە کە مەبەستیان لەوەی کە دەڵێن ئیلتیزام دەکەین و داهات دەگێرینەوە هەمان شێوەی ۲٠۱۹ یە، دەیانەوێ دوای یاساکە بڵێن پارەی ۲٥٠ هەزار بەرمیل چەند دەکات لێمان ببڕن و باقیەکەمان بۆ بنێرن، هێزە عێراقییەکان ڕون و ڕاشکاو دەیانجار گوتویانە بەمە رازی نابین.

ئەوانەی بە نەوت خۆیان بەسەر هەرێمدا سەپاندوە ئامادەنین لە چوارچێوەی دەستوریشدا رێککەوتن لەسەر نەوت بکەن و خەریکی درێژەدانن بەهەمان ئەو یاریەی کە لە ساڵی ۲٠۱٥ ەوە خەریکین، تاکەی دەتوانن ئەم یارییە بەردەوام بن وەڵامەکەی لای خەڵکی هەرێم و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەیە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button