دادگای بەرازیل چارەنوسی کۆپا ئەمریکای یەکلاکردەوە

لڤین:

دادگای بەرازیل بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاری ئەنجامداانی یارییەکانی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەرکرد.

هەرچەندە بڕیاربوو ھەردوو وڵاتی ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا بە ھاوبەشی میوانداری پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا بکەن، بەڵام بەھۆی کێشەی ناوخۆیی لە کۆلۆمبیا و تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەرجەنتین مافی میوانداری کردنی پاڵەوانێتیەکەیان لێ وەرگیرایەوە  و درایە بەرازیل.

هەرچەندە یاریزانانی بەرازیل داواینکردبوو پاڵەوانێتیەکە دوابخرێت بە هۆی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە بەرازیلدا، بەڵام دادگا بڕیاریدا پاڵەوانێتیەکە ئەنجام بدرێت.

یاریی یەکەمی کۆپا ئەمریکا لە نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی بەرازیل و ڤەنزوێلا رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجام دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button