شنۆ ئەشقی: هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵانی دەستی پێکردووە

لڤین:
پەرلەمانتارێک ئاشکرای دەکات سوپای تورکیا بەدرێژایی ١٠-١٥کم لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان کردنی ماڵ دەستی پێکردووە.
شنۆ ئەشقی سورچی رایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو دەڤەرانەی سەر سنور کە لە لایەن سوپای تورکیا بەبەر دەوامی بۆردومان دەکرێ، رۆژی سێشەمە شاندێکی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای دھۆکان کردووە.
ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان راشیگەیاند: لەو سەردانەدا لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و ھەریەک لە قائیمقامی قەزای زاخۆ وبەرێوەبەری ناحیەی دەرکار و ھێزی پاسەوانی سنووری شەرانش و بەرێوەبەری ناحیەی باتیفا و ژمارەیەک لە کەسایەتی گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بەو زیانانەی بەر ئەو سنورە کەوتووە.
ئەو پەرلەلمانتارە ئاشکرایدەکات “لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی سوپای تورکیا بەدرێژایی ١٠-١٥کم لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵان کردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە”.
ئەشقی روونیشیدەکاتەوە: تەنها لەم مانگەدا دەیان گوندو دێهات زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە لەبارودۆخێکی ناهەموارو پڕ لەمەترسی و دڵەڕاوکێ دا دەژین. داواکاری هاوڵاتیانمان یاداشت کردووە ئاڕاستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیداری دەکەین.