تورکیا چوار پێشمەرگەی شەهیدکرد

لڤین:
بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە چوار پێشمەرگە شەهید بوون و پێنج پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (كوردستان TV)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، فڕۆكه جهنگییهكانی توركیا چیای مهتینا-ی له پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد و لهئاكامدا چوار پێشمهرگه شههید بوون و پێنجی دیكهش برینداربوون.
تا ئێستتا وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە بڵاونەكردۆتەوە.