لە تورکیا 74 کۆچبەر دەستگیرکران

لڤین:
پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا 74 کۆچبەریان دەستگیر کردووە، کە ویستویاتە لەرێگای ئاویەوە بەرە و وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە لە رۆژئاوای شاری ئیزمیری تورکیا 74 کۆچبەر بە دوو بەلەم و لە رێگای دەریاوە ویستویانە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە گەڕێندراونەتەوە تیمە دەریاییەکانی تورکیا توانیویانە دەستگیریان بکەن .
یەکێک لە بەلەمەکان 42 کۆچبەر و ئەوەی دیکەشیان 32 کۆچبەری هەڵگرتوە و لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە گەڕێندراونەتەوە، دوای دەستگیرکردنیشیان لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە کۆچبەرەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئیزمیر کراون.