تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت

لڤین:
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک بە ڕووی شۆفێراندا دادەخرێت، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخانیش هۆکاری داخستنی تونێلەکە بۆ بوونی شۆرتی کارەبا دەگەڕێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەهۆێ شۆرتی کارەبا و بچڕانی هێڵی (33) لە ناو تونێڵی دەربەندیخان، مەترسی لەسەر ڕەوتی هاتوچۆ دروست بووە و هەروەها گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی قەزای شــــــارەزوورو ئەو ناوچانە دروست بووە، بەوهۆیەوە تۆڕی کارەبای سلێمانی بە هاوبەشی فەرمانگەی کارەبای شارەزوور ئاگاداریان کردین کە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 2-6-2021 هەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو هێڵە لـــــــــەناو تونێلدا.
هاتووچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوڵاتیان و شـــــۆفێران ئاگادار دەکەین کە ڕۆژی چوارشەمە کاتژمێر (8) ی بەیانی تا (12)ی نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخــــان دادەخرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کە بە بارەوەن دەبێت لە هەردوو دیوی تونێلەکە ڕابگیرێن تا کاتی کردنەوەی تونێلەکە، وە ئۆتۆبێلە بچوک و بارهەڵگرە مام ناوەندەکانیـش دەتوانن بەسەرشاخی بەراناندا هاتووچۆ بکەن”.