ڕاستی ڕووناکیەکەی ئەمشەوی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی گەرمیان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاشکرای کردووە، “ئەمشەو دیسان شەمەندەفەری مانگە دەستکردەکان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان بینرا.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” ژمارەی مانگە دەستکردەکانی ئەمشەو کە بۆ ئاسمان هەڵدراوە  ٦٠ دانەیه کە کۆمپانیای “ستارلينك” دروستی کردووە بۆ مەبەستی خێراکردنی هێڵی ئەنتەرنێت لە جیهاندا.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “پرۆژەی سیبیس ئێکس ( SpaceX ) لە ١٢ هەزار مانگی دەستکرد پێکهاتووە و هەرجارە و 60 دانەیان هەڵدەدرێته ئاسمان بۆ بەرزی نێوان ٤٥٠ تا ٥٥٠ کیلۆمەتر .”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button