حکومەتی هەرێم گفتوگۆی رێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران دەکات

لڤین:

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی ڕێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران و داهاتی ناوخۆیی دەکات.

 

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

 

تەوەری یەکەمی کۆۆبوونەوەکە، خستنەڕووی میکانیزمی جێبەجێکردنی ماددەی (پێنجەم) لە یاسای چاکسازیی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان باسی لێوەدەکرێت.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا  داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا و ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی هەرێم و سەرچاوەکانی، ڕادەی پابەندی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە.

 

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی پێداچوونەوەی ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە سەرپەرشتیاری لیژنەی تایبەتە بۆ ئەو مەبەستە راپۆرتێک دەخرێتەڕوو.

 

دوو پڕۆژە یاسا کە لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە دەنگدانی کۆتاییان لەبارەوە دەکرێت و “ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (٥)ی ساڵی (٢٠١٠) دەخرێتەڕوو.

 

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا” ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان – عێراق)” گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button